چوار کاروانی لۆجستیکی ئەمریکا کرانە ئامانج + ڤیدیۆ

چوارشەممە 7 ته‌مموز 2021 - 00:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=2503

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی ئەمڕۆ سێشەممە، چوار کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا ـیان لە چەندین ناوچەی عێراق کردە ئامانج.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی ئەمڕۆ سێشەممە، چوار کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا ـیان لە چەندین ناوچەی عێراق کردە ئامانج.

بو گوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان ئەم کاروانانە لە ئەنبار، زيقار و دوو کاروانی دیکەش لە دیوانیە لەلایەن گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقیەوە بە بۆمبی چێندراو هێرش کراوەتە سەریان.

بە پێی زانیارییەکان لە یەکێک لە هێرشەکان لە شاری فەلوجەی پارێزگای ئەنبار، چوار بۆمبی چێندراو لە سەر رێگای یەکێک لەو کاروانانە تەقێندراونەتەوە.

گروپی بەرخۆدانی “سرايا اولياء الدم” بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی زيقاری گرتووەتە ئەستۆ.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *