نەسروڵڵا: یەکێک لە ئامانجەکانی پێکهێنانی داعش لەبیرکردنی دۆسیەی فەڵەستین بوو

سێشەممە 6 ته‌مموز 2021 - 10:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=2496

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە وتارێکیدا بە بۆنەی دەستپێکردنی ” کۆنفرانسی فەڵەستین سەردەکەوێت”، وتی کە یەکێک لە ئامانجەکانی پێکهێنانی گرووپی تیرۆریستی داعش لەبیرکردنی دۆسیەی فەڵەستین بوو.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە وتارێکیدا بە بۆنەی دەستپێکردنی ” کۆنفرانسی فەڵەستین سەردەکەوێت”، وتی کە یەکێک لە ئامانجەکانی پێکهێنانی گرووپی تیرۆریستی داعش لەبیرکردنی دۆسیەی فەڵەستین بوو.

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند کە گەشەپێدانی بواری میدیایی وەک بواری سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان بە پێویست دەزانین و میدیا یەکێکە لە گرنگترین ڕوبەڕوبونەوەکان لە گەڵ دوژمن.

ناوبراو وتی: یەکێک لە ئامانجەکانی پیلانگێڕی داعش ئەوە بوو کە دۆسیەی فەڵەستین لەبیر بکرێت.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: بوونی هێزەکانی ئەمریکا گەورەترین مەترسییە لە سەر ناوچەکە، هەر دەسدرێژییەکی ئیسرائیلیش لە سەر کارنامەی ئەمریکا هەژمار دەکرێت.

وتیشی کە شتێک بە ناوی خەڵک لە ڕژێمی ئیسرائیل بوونی نییە و هەموویان داگیرکار و شارۆچکەنشینن.

نەسروڵڵا وتی: ئەمریکا سەرجەم ناوچەکە بۆ مسۆگەربوونی بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بەکار دێنێت.

ڕاشیگەیاند کە یەکێک لە ئامانجەکانی ئەمریکا لە سزادانی ئابوری وڵاتانی بەرەی خۆڕاگری ئەوەیە کە ڕای گشتی لە سەر دۆسیەی فەڵەستین بەلاڕێدا ببات.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *