مەراسیمی بەڕێکردنی تەرمی کوژراوانی حەشدی شەعبی لە بەغدا + وێنە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: مەراسیمی بەڕێکردنی کوژراوانی لیوای ١٤ی حەشدی شەعبی کە لە هێرشە ئاسمانییەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا کوژران، بە ئامادەبوونی هەزاران کەس لە بەغدا بەڕێوەچوو.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: مەراسیمی بەڕێکردنی کوژراوانی لیوای ١٤ی حەشدی شەعبی کە لە هێرشە ئاسمانییەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا کوژران، بە ئامادەبوونی هەزاران کەس لە بەغدا بەڕێوەچوو.
لەم مەراسیمەدا چەندین بەرپرس و فەرماندەی سەربازی وەک فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبوفەدەک محەممەداوی سەرۆک ئەرکانی حەشدی شەعبی، هادی ئەلعامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، قاسم ئەلئەعراجی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ئامادە بوون.
ئامادەبووانی مەراسیمەکە لە کاتی هاتنی سەرۆک ئەرکانی حەشدی شەعبی بە ووتی دروشمی “یا ابوفدک جیب الأثار” و ” الموت الموت لإسرائیل” و “الموت الموت لامریکا” بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی ئەمریکایان کرد و داوا لە گروپە بەرخۆدانەکانیان کرد وەڵامی ئەم کردەوەی ئەمریکا بە توندی بدەنەوه.
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەیەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ١٥ کیلۆمەتری باشوری ئەلقائیمی عێراق، چوار لەو هێزانە بە ناوەکانی “حسین علی عبدالحسین صالح البیضانی” ، “کرار سعد حمدان جلوب المحمداوی” ، “کرار عبدالعزیز زینل الشبکی” ، “محمد رومی ماجد محاسن الفرطوسی” گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەک برینداربوون.
لێدوانەکان