پۆلیسی ئیسرائیل هەڵیکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و ٢٠٠ فەڵەستینی دەستگیر کرد (ڤیدیۆ)

چوارشەممە 5 نیسان 2023 - 10:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=23926

پۆلیسی ئیسرائیل هەڵیکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و ٢٠٠ فەڵەستینی دەستگیر کرد.

پارێزەری بنکەی زانیارییەکانی دۆڵی حیلوە-قودس، فیراس جەبرینی بە میدیای فەڵەستینی راگەیاند کە دوای رووداوەکانی شەوی رابردوو تا ئێستا ٢٠٠ فەڵەستینی لە مزگەوتی ئەقسا دەستگیر کراون.

فیراس جەبرینی سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی کە فەڵەستینییە دەستگیرکراوەکان گوازراونەتەوە بنکەی سەربازیی مۆتسادات ئادۆمیم لەنێوان هەردوو ناوچەی عیساویە و ئاناتا لە قودسی داگیرکراو.

لەلایەکی دیکەوە کاتێک بۆ نوێژی بەیانی دەرگاکانی مزگەوتی ئەقسا کرانەوە، پۆلیسی ئیسرائیل لە رێگای دانانی بەربەستی ئاسنینەوە رێوشوێنی ئەمنی توندوتوڵیان گرتە بەر. پۆلیسی ئیسرائیل رێگەی بە چوونی گەنجانی فەڵەستینی نەدا بۆ مزگەوتەکە و بە بۆمبی دەنگی رووبەڕووی ژمارەیەکیشیان بوویەوە.

ئانادۆڵو

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *