ئەنساروڵڵا نۆیەمین درۆنی وینگ لۆنگی هاوپەیمانی سعودی تێکشکاند

چوارشەممە 22 ئازار 2023 - 11:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=23695

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی وینگ لۆنگ ی سەر بە هاوپەیمانی سعودیە لە ئاسمانی پارێزگای ئەلجەوفی یەمەن خستە خوارەوە.

بەپێی لێدوانەکانی عەمید یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن (ئەنساروڵڵا)، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا توانی لە ٢١ی ئازار فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی وینگ لۆنگ ٢ی لە ئاسمانی پارێزگای ئەلجەوف تێکبشکێنێت.

ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە شەشەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە کە لە لایەن ئەنساروڵڵاوە دوای جێبەجێکردن و بەسەرچوونی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە یەمەن دەخرێتە خوارەوە.

وردەکاری تێکشکاندنی درۆنەکان بەم شێوەیە:
١- یەکەم درۆن سەر بە ئیمارات لە ناوچەی خولانی سەر بە پارێزگای سەنعا لە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠١٦
٢- دووەم درۆن سەر بە ئیمارات لە پارێزگای سەعدە لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٩
٣- سێیەم درۆن سەر بە عەرەبستانی سعودی لە ئیدارەی حیرانی سەر بە پارێزگای حەجە و لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
٤- چوارەم درۆن سەر بە سعودیە لە باکوری پارێزگای سەعدە و لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢١
٥- پێنجەمین درۆن سەر بە سعودیە لە ئیدارەی کەتاف کە دەکەوێتە باکوری پارێزگای سەعدە و لە ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢١
٦- شەشەمین درۆن سەر بە ئیمارات لە ئیدارەی عیسلان کە دەکەوێتە پارێزگای شبوە و لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
٧- حەوتەمین درۆن سەر بە ئیمارات لە ئیدارەی عەینی ڕۆژئاوای پارێزگای شبوە لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
٨- هەشتەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەر بە سعودیە لە ئیدارەی کەتاف لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢.
٩- نۆیەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەر بە سعودیە لە پارێزگای ئەلجەوف لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *