ڕاوێژکارێکی سەربازی ئەمریکا لە یەمەن کوژرا

یەکشەممە 19 ئازار 2023 - 10:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=23654

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە پارێزگای شەبوە، یەکێک لە سەربازە ئەمریکییەکان لە ئەنجامی دروستبوونی گرژیی زارەکی نێوان سەربازە ئەمریکییەکان و هێزەکانی ئەلعمالقە لە بنکەی ئەلمەرە لە نزیک شاری عەتەق ی ناوەندی پارێزگای شەبوە کوژرا. ئەم ململانێیە دوای ئەوە ڕوویدا کە ئەمریکییەکان کێشەیان لەگەڵ ئەندامانی سەلەفیی ئەلعمالقە لەسەر دەنگی هۆڵی نوێژی بنکەی ئەلمەرە درووست بوو.

دوای ئەم ڕووداوە، حکومەتی دەستلەکارکێشاوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەشت کەسی سەر بە هێزەکانی ئەلعمالقە دەرکرد. هەلیکۆپتەرێک تەرمی ئەم سەربازە ئەمریکییەی بۆ کەشتییەکی سەربازی لە دەریای عەرەبی گواستەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە دەسەڵاتی خۆجێیی حکوومەتی دەستلەکارکێشاوەی پارێزگای شەبوە، ڕوودانی ململانێ و کوژرانی سەربازێکی ئەمریکیان لە بنکەی ئەلمەرە ڕەتکردووەتەوە.

بنکەی ئەلمەرە یەکێکە لە بنکە سەربازییەکانی سوپای یەمەن لە پارێزگای شەبوە کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای شاری عەتافق. ئەم بنکەیە یەکێکە لەو شوێنانەی کە دوای دەرکردنی چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح لە شاری عەتەق لەلایەن ڕاوێژکارە ئەمریکییەکانەوە داگیرکرا کە ڕۆڵێکی گرنگی لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەم ناوچەیە هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *