توڕەیی زیاتری ئەمریکا؛ زمانی ئینگلیزی لە بەڵگەنامەکانی ڕێککەوتنی ئێران و سعودیە لابرا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەمریکا هێشتا زۆر نیگەرانە لە پەرەسەندنی ڕۆڵ و کاریگەری چین لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت دوای ڕێککەوتنی نێوان ڕیاز و تاران لە پەکین بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان. ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، سەرجەم لایەنە بەشداربووەکانی دانوستانەکانی پەکین ڕێککەوتوون لە کاتی دانوستانەکاندا زمانی ئینگلیزی بەکارنەهێنن و نامە و بەڵگەنامەکانیش بە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و چینی بوون.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕایگەیاندووە، دوورخستنەوەی زمانی ئینگلیزی لە دانوستانە سێ قۆڵییەکانی نێوان ئێران، چین و سعودیە نیشانەیەکی ڕوونە بۆ پەرەسەندنی کاریگەرییەکانی پەکین.
وەک بەڵگەیەکی دیکە لەسەر پەرەسەندنی نفوز و کاریگەری چین، ئەم ڕۆژنامە لە زاری هەمان سەرچاوەکانەوە نووسیویەتی کە شی جینپینگ سەرۆکی چین لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا لە سەردانەکەیدا بۆ ڕیاز پێشنیاری کردووە کە “ئەمساڵ کۆبوونەوەی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداوی فارس لە پەکین” ئەنجام بدرێت. ئەم کۆبوونەوەیە دوای کۆبوونەوەی بەرنامە بۆ داڕێژراوی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان بەڕێوە دەچێت.
لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژنامەی ڕای الیوم بە گێڕانەوەی سەرچاوە دیپلۆماسییەکان کە بە سەرچاوەی ئاگادار وەسفی کردووە، نووسیویەتی: سعودیە هەوڵی چڕ دەدات بۆ سەرکەوتنی کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمکاری عەرەبی کە ڕیاز میوانداری دەکات، بۆ ئەوەی هەموو وڵاتانی عەرەبی بە سوریاشەوە بەشداری تێدا بکەن وە هیچ وڵاتێک پەراوێز نەخرێت.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، ڕیاز هەوڵدەدات ئێران و تورکیا وەک میوانی کۆبوونەوەکە بانگهێشت بکات، ئەمەش وادەکات ڕیاز ببێتە سەکۆیەک بۆ ئاسایشی ناوچەکە و چارەسەرکردنی هەمەلایەنەی قەیرانەکانی ناوچەکە. پێش کۆبوونەوەی ئێرانی – عەرەبی (٦ وڵاتی عەرەبی کەنداوی فارس) لە پەکین، کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی لە ڕیاز بەڕێوەدەچێت بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی ڕیاز و تاران وەک هەنگاوی سەرەتایی ببێتە ڕێککەوتن لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و ئێران.
ئەوەی دیارە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و سعودیە هەموو پلانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی بۆ دروستکردنی پشێوی و شەڕی قەومی و مەزهەبی پووچەڵ کردووەتەوە.
لێدوانەکان