سەرۆکی پێشووتری مۆساد: ئیسرائیل بۆ لەناوچوون پێویستی بە ئێران نییە

دووشەممە 13 ئازار 2023 - 16:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=23574

سەرۆکی پێشووتری دەزگای سیخوڕی ڕژێمی زایۆنیستی بە ئاماژە بە خۆپێشاندان و ناکۆکییەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین وتی کە ئیسرائیل بۆ لەناوچوون پێویستی بە ئێران نییە، لە بەر ئەوەی کە خۆی هۆکاری لەناوچوونیەتی.

تامیر پاردۆ لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی بە ئاماژە بە پەرەسەندنی ناکۆکییە ناوخۆییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین وتی کە ئەم ڕژێمە تووشی کارەساتێک بووە.

ناوبراو بە توندی هێرشی کردە سەر کابینەی بنیامین نتانیاهۆ و وتی کە ناوبراو دیلی هاوبەشەکانیە لەو هاوپەیمانییە کە پێکهێنراوە و گرنگی بە قسەی کەس نادات.

پاردۆ وتی: چارەسەری میانە باوی نەماوە و نتانیاهۆ کۆنتڕۆڵی خۆیی لە دەست داوە و ترسی لە خاڵی گەڕانەوە هەیە.

سەرۆکی پێشووتری مۆساد وتی: بە گشتی ئێمە لە کارەسات و قەیرانێکی گەورەداین و لە ساڵی 1948 تا ئێستا کارەساتی وەهامان نەبووە.

تامیر پاردۆ وتی کە ئیسرائیل بۆ لەناوچوون پێویستی بە ئێران و دەزگا هەواڵگرییەکانی نییە لە بەر ئەوەی کە خۆی بووەتە هۆکاری لەناوچوونی، گومان لەوەدا نییە کە دەزگای هەواڵگری ئەمریکاش هەر ئەم وێنەیە لە ئیسرائیل دەداتە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە.
جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *