بەریتانیا: ئێران چەکی تۆپخانەیی زۆری بۆ ڕووسیا ناردووە

هه‌ینی 10 ئازار 2023 - 15:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=23551

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کەناڵی “سکای نیوز”ی بەریتانیا بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند کە ئێران لە رێگەی دەریای قەزوینەوە چەکی تۆپخانەیی بۆ ڕووسیا ناردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی سکای نیوز ی بەریتانی، ئێران بە نهێنی بڕێکی زۆر فیشەک، موشەک و هاوەنی ڕەوانەی ڕووسیا کردووە. ئەم چەکانە لە ڕێگەی دوو کەشتی بارهەڵگرەوە بە ناوەکانی (Musa Jalil) و (Begey) و بە ئاڵای ڕووسیا لە ڕۆژانی ١٠ و ١٢ی کانونی دووەمی ئەمساڵ لە بەندەری ئەمیرئاباد لە پارێزگای مازەندەرانی ئێران بەرەو کەناراوەکانی تورکمانستان ڕۆشتووە و دوای دوو ڕۆژ لە وەستان بەرەو بەندەری ئاستراخان لە ڕووسیا بەڕێکەوتووە و لە ٢٧ی کانونی دووەم گەیشتووەتە شوێنی مەبەست. ئەم چەکانە بە ٢٠٠ کۆنتێنەر ڕەوانە کراوە کە ١٠٠ ملیۆن فیشەک بۆ هەموو جۆرە چەکێکی سووک و نیمچە سووک و ٣٠٠ هەزار ڕۆکێتی ١٠٧ ملم و چەندین جۆری هاوەن و هەروەها ١٠ هەزار کڵاو و چاکەتی گوللەنەبڕ لەخۆوە گرتووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووسیا کەڵک لە چەکی ئێرانی وەکو کۆگایەکی گەورە وەردەگرێت و پارەی ئەو چەکانەی بە کاش داوە.

ڤادیم پریستایکۆ، باڵیۆزی ئۆکرانیا لە بەریتانیا لە کاردانەوە بەم هەواڵە هۆشداریی بە ئێران دا و ڕایگەیاند کە لە ناردنی چەکی ئێرانی بۆ ڕووسیا سەری نەسوڕماوە و پێشبینی دەکات ئەم پشتیوانییە زیاتر بێت، بەڵام داوا لە ئێران دەکات لەم هەڵەیە بگەڕێتەوە.

شرۆڤەکارانی سەربازی بەریتانیا پێیان وایە کە ناردنی چەکی ئێرانی نابێتە هۆی نیگەرانی ڕۆژئاوا چونکە ئەم چەکانە پێویستی ڕۆژانەی سوپای ڕووسیایە لەم قۆناغەی شەڕدا، بەڵام ئەگەر چینییەکان چەک بۆ ڕووسیا بنێرن، ئەوا ئەم بابەتە مەترسیدار دەبێت. کردەوەیەک کە ئەمریکا هۆشداری داوە، لێکەوتەی سەختی بۆ چین دەبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *