ناتانیاهۆ: یاخیبوونی فڕۆکەوان و سەربازەکان هەڕەشە لە بناغەکانی بوونی ئیسرائیل دەکات

سێشەممە 7 ئازار 2023 - 15:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=23525

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکەوانەکانی کۆمپانیای ئەلعال ڕەتیانکردەوە فڕۆکەوانی ئەو گەشتە وەربگرن کە بڕیارە بنیامین ناتانیاهۆ بۆ ئیتاڵیا ببات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە یەکەم کاردانەوەی ئاشکرای خۆی لە بەرامبەر هۆشداریی هەزاران سەرباز و فڕۆکەوان، ئەمەی بە «هەڕەشە بۆ سەر بناغە هەستیاەکانی ئیسرائیل» ناوبرد.

ناتانیاهۆ وتی: قبوڵکردنی “نافەرمانی” لە سوپادا دەتوانێت بە خێرایی تەواوی سیستەم بگرێتەوە، لە کاتێکدا پێشتر، هێزە سەربازییەکان هەرگیز درێغیان لە بەرگریکردن لە ڕژێم نەکردووە.

لە لایەکی دیکەوە، یائیر لاپید، ڕێبەری ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی لە وەڵامی بنیامین ناتانیاهۆ وتی: تاکە بەرپرس لە دروستبوونی بۆشایی قووڵی نێوان گەل و سوپا، کابینەی ئێستایە کە «وێرانکەرترین کابینەیە لە مێژووی ئیسرائیلدا.»

سەدان هێزی سەربازی، ئەمنی و هەواڵگری لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نوسراویان بۆ فەرماندەکانیان کردووە کە ئەگەر کابینەی ئێستا پڕۆژەیاسای “چاکسازی دادوەری” پێشبخات، ئەوا چیتر لە سوپا و دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا کار ناکەن.

لەم هەفتەیەدا لە کۆی ٤٠ فڕۆکەوانی یەدەگ، ٣٧ فڕۆکەوان کە تا ئێستاش لەنێو فڕۆکەوانە چالاکەکانی ئەم هێزەدان، ڕایانگەیاند بەشداری مەشقەکانیان ناکەن.

هەروەها دە فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە نامەیەکی هاوبەشدا بۆ بنیامین ناتانیاهۆ نووسیویانە کە پشتگیری لە فەرماندەی ئێستای هێزی ئاسمانی دەکەن. فەرماندەی هێزی ئاسمانی هەوڵیدابوو داوای فڕۆکەوانە ناڕازیەکان بگەیەنێتە بنیامین ناتانیاهۆ. هەروەها فڕۆکەوانەکانی کۆمپانیای ئەلعال ڕەتیانکردەوە فڕۆکەوانی ئەو گەشتە وەربگرن کە بڕیارە لە ٩ی ئازاردا بنیامین ناتانیاهۆ بۆ ئیتاڵیا ببات و تەنها دوای دەستوەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئەلعال کەسێک بۆ فڕۆکەوانی ئەم گەشتە ڕاسپێردرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *