تەکسی داعش لە لایەن ئەمریکاوە بۆ گواستنەوەی تیرۆریستان دابین کراوە + ڤیدیۆ
شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی زانیاری تەواوی سەبارەت بە دابینکردنی هێڵی تەکسی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی تیرۆریستانی داعش لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق بۆ پارێزگای دیالە لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە خستووەتەڕوو.
عەقیل تایی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی سەبارەت بە پاڵپستی ئەمریکا لە تیرۆریستانی داعش بە ئامانجی تێکدانی ڕەوشی ئەمنی ئەم وڵاتە هۆشداریی دا و وتی کە ئەمریکا لە تەکسی داعش بۆ گواستنەوەی تیرۆریستان لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بۆ ناوچەی حەمرین کەڵک وەردەگرێت.
ناوبراو لە وتووێژی لە گەڵ ئاژانسی المعلومە وتی: بوونی ئەمریکا لە عێراق چەندین دۆسیەی گرنگ لە خۆ دەگرێت کە تەنیا بە هاوپەیمانی لایەنە نیشتمانییەکان دادەخرێن. زانیاری ڕاست و درووست باس لەوە دەکەن کە کۆپتەرەکانی ناسراو بە تەکسی داعش، گرووپە بچووکەکانی تیرۆریستانی داعش لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بۆ بەرزاییەکانی حەمرین لە پارێزگای دیالە دەگوازنەوە و ئەمەش بە کامێرای حەراری بینراوە.
ئەو شرۆڤەکارە عێراقییە وتی: فڕۆکە ئەمریکییەکان داعش لە ناوچەکای دیکەوە لە گەڵ چەک و پێداویستی سەربازی و ماتۆرسیکڵ بۆ ئەم ناوچانە دەگوازنەوە و تیرۆریستان لە ناوچەکانی دیالە، مقدادیە و باشوری کەرکوک دەست بە چالاکی دەکەن.
جام کوردی
لێدوانەکان