ڕێپێوانی یەمەنییەکان وەک پشتیوانی لە گەلی فەلەستین + وێنەکان

شەممە 25 شوبات 2023 - 10:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=23238

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە وەڵامی بانگەوازی ڕێبەری ئەنساروڵڵا، خەڵکی یەمەن لە ژێر ناوی “دڵسۆزی بۆ شەهید سەماد، هاوسۆزی بۆ گەلی فەلەستین و هۆشداریدان بە هاوپەیمانی دەستدرێژکار” ڕێپێوانێکی گەورەیان لە شارەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەنساروڵڵا ئەنجامدا.

ڕۆژی ڕابردوو “هەینی” لە وەڵامی بانگەوازی سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ساڵح سەماد، خەڵکی یەمەن گردبوونەوە و ڕێپێوانێکی جەماوەرییان لە شارە جۆربەجۆرەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەنساروڵڵا لە ژێر ناوی “دڵسۆزی بۆ شەهید سەماد، هاوسۆزی بۆ گەلی فەلەستین و هۆشداریدان بە هاوپەیمانی دەستدرێژکار” ئەنجام دان.

لە بەیاننامەی کۆتایی ئەم ڕێپێوانەدا، خەڵکی یەمەن هاوسۆزییان بۆ گەلی فەلەستین ڕاگەیاند و هاوکات هۆشداریان دایە وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی سعودیە و لایەنگرانی سەرەکییان لە بەردەوامیی گەمارۆکانی یەمەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *