هۆشداری ئەمریکا بە تاڵیبان سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە چالاکییەکانی گرووپی ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان هۆشداری بە تاڵیبان دا.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا لە ١٧ی شوباتدا، هۆشداریدا سەبارەت بە پابەندنەبوونی تاڵیبان بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەتایبەتی لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ئەندامانی ئەلقاعیدەدا لە ئەفغانستان، و وتی: “ئەگەر تاڵیبان نەتوانێت و یان نەیەوێت بەڵێنامەکەی جێبەجێی بکات، ئێمە ئامادەیی و توانای ئەوەمان هەیە بۆ بە ئامانجگرتنی ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان هەنگاو بنێن.”
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، تیرۆرکردنی ئەیمەن زەواهیری، سەرۆکی ئەلقاعیدە لە کابوڵ، بە نموونەیەک لە توانای ئەم وڵاتە بۆ بەئامانجگرتنی ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان زانی و لە زاری جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە وتی کە ئەمریکا ڕێگە بە سەرهەڵدانی هەڕەشە لە دژی خۆی و هاوپەیمانەکانی نادات.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە ئەمنییەکانی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست، گرووپی ئەلقاعیدە نزیکەی ٤٠٠ چەکداری لە ئەفغانستان جێگیر کردووە کە تێکەڵ بە یەکە سەربازی و ئەمنییە جۆراوجۆرەکانی حکوومەتی تاڵیبان بوون و لەگەڵ ئەندامانی تاڵیبان پەیوەندیی نزیک و بنەماڵەیییان هەیە. ئەم بابەتە نەک هەر نیگەرانی ئەمریکای لێکەوتووەتەوە، بەڵکو بووەتە هۆی ترسی دەسەڵاتدارانی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست و ویستی ئەوان بۆ دروستکردنی پەیوەندی نزیک لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا.
لێدوانەکان