حەوتەمین هێرشی گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق لەلایەن گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی بە چەندین ڕۆکێت کرایە ئامانج.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق لەلایەن گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی بە چەندین ڕۆکێت کرایە ئامانج.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوو ڕۆکێت لە ناوچەی ئەلبەغدادیەوە هاوێژراون و دوای هێرشەکەش، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بەسەر بنکەی عەین ئەسەد و ناوچەکانی دەوروبەریدا سوڕاونەتەوە.
واین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی ئەمریکا لە عێراق، لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی هێرشەکە وتی، ئەم هێرشە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
پێشتر بنکەی عەین ئەسەد شەش جار بە هێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەلایەن گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی کراوەتە ئامانج کە دواجار لە ٦ی ٦ی ئەمساڵدا بە دوو درۆنی ئینتحاری ئەو هێرشە ئەنجام درا.
لێدوانەکان