کنێست بە فەرمی یاسای هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامەی دیلەکانی فەلەستینی پەسەند کرد

پێنجشەممە 16 شوبات 2023 - 10:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=22906

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لیژنەی گشتیی کنێستی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕەشنووسی یاسای هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامە یان مافی نیشتەجێبوونی ئەنجامدەرانی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆڕاگری لە ناوچە داگیرکراوەکانی ١٩٤٨ و قودس پەسەند کرد.

به پێی ئەم یاسایە کە بە ٩٤ دەنگی بەڵێ و تەنها ٩ دەنگی نەخێر پەسەند کرا، ئەنجامدەرانی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆڕاگریی دانیشتووی قودس و ناوچە داگیرکراوەکانی ١٩٤٨ کە مووچە یان کارئاسانی لە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وەردەگرن، لە ڕەگەزنامە یان مافی نیشتەجێبوون بێبەش دەبن.

ئەم یاسایە ڕێگە بە وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی دەدات ڕەگەزنامە یان مافی نیشتەجێبوونی هەر کەسێک کە بەشداری ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگری بکات و ئاسانکاری لە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەرەکان وەربگرێت، هەڵبوەشێنێتەوە و ئەم کەسە بۆ کەرتی ڕۆژئاوا یان کەرتی غەززە دیپۆرت دەکرێتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *