هێرشی ئاسمانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە + ڤیدیۆ

دووشەممە 13 شوبات 2023 - 11:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=22817

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ڕژێمی زایۆنی لە کاردانەوە بە هێرشی مووشەکی ئەم دواییەی خۆڕاگری فەلەستین بۆ سەر شارۆچکەی ناحل عوز ی زایۆنیستەکان، هێرشی کردە سەر کەرتی غەززە.

دوای هێرشی مووشەکیی ئەم دواییەی خۆڕاگری فەلەستین بۆ سەر شارۆچکەی ناحل عوز ی زایۆنیستەکان لە نزیک کەرتی غەززە، فڕۆکەکانی سوپای ڕژێمی ئیسرائیل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ١٠ موشەک هێرشیان کردە سەر بنکەکانی هێزەکانی خۆڕاگری لە ڕۆژئاوای شاری غەززە. تۆپخانەکانی سوپای ئەم ڕژیمە هەروەها تاوەرێکی چاودێری هێزەکانی خۆڕاگری لە ڕۆژهەڵاتی بەیت حانون و بنکەیەکی خۆڕاگری لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس کردە ئامانج. ئەم هێرشە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

لە کاردانەوە بە هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە، گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین بە هێرشی موشەکی، شارۆچەکەی سدێرۆت و نیر عام ـیان کردە ئامانج کە بەهۆیەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لەو ناوچانە لێدرا.

شایانی باسە لە ١١ی شوبات، گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین موشەکێکیان بەرەو شارۆچەکەی ناحل عوز تەقاند کە لە لایەن سیستەمی قوبەی ئاسنین ی سوپای ئیسرائیلەوە تێکشکا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *