دانوستانەکانی کیێڤ و لەندەن بۆ بەرهەمهێنانی چەک بە هاوبەشی لە ئۆکرانیا!

یەکشەممە 12 شوبات 2023 - 17:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=22796

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامەیەکی بەریتانی گفتوگۆی نێوان بەرپرسانی پیشەسازییە سەربازییەکانی لەندەن و کیێڤ بۆ بەرهەمهێنانی چەکی هاوبەش لە ئۆکرانیا ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی پیشەسازی سەربازی بەریتانیا لەگەڵ هاوتا ئۆکراینییەکانیان گفتوگۆ لەسەر بەرهەمهێنانی چەکی بەریتانی لە ئۆکرانیا دەکەن.

ئەم ڕۆژنامەیە نووسیویەتی: “ئەگەری ئەوە هەیە کە چەک و زرێپۆشی بەریتانی لە ئۆکرانیا بە پێی دیزاینێک بەرهەم بهێنرێت کە بە مانای قووڵبوونەوەی پەیوەندییەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ناتۆ بێت… هەر ڕێککەوتنێک لە نێوان بەرپرسانی سەربازی بەریتانیا و ئۆکرانیا نیشانەیەکی بەرچاوە لە بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوولایەنە”.

لەم پێوەندییەدا بەرپرسانی بەریتانیا بە ئامانجی دەستپێکردنی ڕێوشوێنی هاوبەش بۆ بەرهەمهێنانی مۆڵەتپێدراوی ئۆتۆمبێل و چەک گەشتیان بۆ ئۆکرانیا کردووە. هەروەها کۆمپانیا سەربازییەکانی دیکەی ئەوروپا دانوستانەکانیان لەگەڵ ئۆکرانیا دەستپێکردووە.

شایانی باسە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆککۆماری ئۆکرانیا لە ٨ی ئەم مانگە، لە گەشتێکیدا بۆ لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەگەڵ ڕیشی سوناک سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە کۆبووەوە. هاوکات لەگەڵ گەشتەکەی زێلێنسکی بۆ لەندەن، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا پلانی فراوانکردنی مەشق و ڕاهێنانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لە بواری دەریایی و ئاسمانیدا ڕاگەیاند، لەوانەش ڕاهێنانی فڕۆکەوانی جەنگی و هێزی دەریایی و هەروەها خێراکردنی پڕۆسەی دابینکردنی ئامێری سەربازی.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *