هێرشی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە باشوری سعودیە و باکوری یەمەن

شەممە 19 حوزه‌یران 2021 - 18:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=2279

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هاوپەیمانی سعودیە باس لە تێکشکاندنی ٧ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەنساروڵڵا لە ئاسمانی باشوری سعودیە دەکات

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هاوپەیمانی سعودیە باس لە تێکشکاندنی ٧ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەنساروڵڵا لە ئاسمانی باشوری سعودیە دەکات.

بە پێی زانیارییەکان دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئینتحاری پێگەکانی ئەو هاوپەیمانییەی لە خەمیس مەشیتی باشوری سعودیە کردوەتە ئامانج. سەرچاوە ناوخۆییەکان هەروەها باس لە کردنە ئامانج دەروازەی سنووری “الودیعه” لە باکوری پارێزگای حەزەرەلمەوت دەکەن.

ئەم هێرشانە لەکاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە موحەمەد عەبدئەلسەلام ووتەبێژ و بەرپرسی دانوستانکاری ئەنسارۆڵڵا لە بەیاننامەی ئەم دواییەی دا ئاماژەی بە شکستی نێوەندگیری عومان لە دانوستانەکانی ئەم دواییە لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە کردووە.

ووردەکاری ئەم هێرشانە تا ئێستا دیار نیە و دەبێت چاوەڕوانی بەیانییەی ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بکرێت. تا چەند کاتژمێری داهاتوو ڕوون دەبێتەوە کە ئایا هێرشەکانی ئەم ئێوارەی ئەنساروڵڵا وەک هۆشداریەک بۆ هاوپەیمانی سعودیە ئەنجام دراوە یان ئاماژەیەکە بە شکستی کۆتایی دانوستانەکان و هێرشەکان فراوانتر دەبن.

شایانی باسە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنساروڵڵا بە درۆنێکی جۆری “قاصف2k” بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید لە خەمیس مەشیتی بە ئامانج گرت بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *