سەردانێکی نهێنی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل بۆ بەحرەین ئاشکرابوو!

یەکشەممە 12 شوبات 2023 - 16:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=22755

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی بەحرەینی وێنەکانی ئامادەبوونی سەرۆکی ئەرکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی لە کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لە مەنامەیان بڵاوکردەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا، وێنەکانی ئامادەبوونی هێرزی هالێڤی، سەرۆک ئەرکانی گشتیی سوپای ئیسرائیل لە کۆبوونەوەیەکی ئەمنیدا بە ناوی ئاسایشی ناوچەکە بڵاوکرایەوە کە لە مەنامەوە بەڕێوەچوو. لەم وێنانەدا هەروەها ژەنەڕاڵ مایکل کۆریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (سێنتکۆم) دەبینرێت.

میدیاکانی فەرمی بەحرەین بەبێ ئاماژەدان بە ئامادەبوونی سەرۆک ئەرکانی گشتیی سوپای ئیسرائیل رایانگەیاند کە سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە، شازادەی جێنشینی بەحرەین، رۆژی چوارشەممە (٨ی شوبات) پێشوازی لە ژمارەیەک بەرپرسی پلە باڵای بەشداربوو لە کۆنفرانسی ئاسایشی ناوچەکە کردووە کە لە بەحرەین بەڕێوەچوو.

پەیامنێری ئیسرائیلی باراک ڕاڤید لەمبارەیەوە رایگەیاند، بە هۆکاری ئەمنیەوە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی گەشتەکە قەدەغەکرا بوو، بەڵام وێنەکانی هالێڤی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شازادەی جێنشینی بەحرەین لە میدیاکان بڵاوکراونەتەوە!

لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردووش، ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل، سەردانی بەحرەینی کرد و لەلایەن عەبدوللەتیف بن رەشید ئەلزیانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا و لەگەڵ حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە پاشای بەحرەین کۆبووەوە.

جێی ئاماژەیە بەحرەین و رژێمی زایۆنیستی لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٠، بە نێوەندگیری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا، بە فەرمی رێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان واژۆ کرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *