حەشدی شەعبی: زۆرترین هاوکاریمان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سوریا کردووە/ فشاری ئەمریکا ناتوانێت ڕێگریمان لێناکات لە پێشکەشکردنی هاوکارییەکان

یەکشەممە 12 شوبات 2023 - 16:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=22752

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی “ئەنبار”ی حەشدی شەعبی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕێکخراوە زۆرترین هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سوریا کردووە.

قاسم موسلح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە ئەنبار، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ڕێکخراوە زۆرترین هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سوریا کردووە، و ڕایگەیاند کە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ حکومەتی سوریا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی ناردنی کاروانەکانی هاوکاری بۆ گەلی سوریا هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئامێر و کرێنە قورسەکانی حەشدی شەعبی بۆ هاوکاری و لابردنی داروپەردووی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی سوریا ڕەوانە کراون.

موسلح بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمریکا بە بیانووی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان گەیشتنی یەکێک لە کاروانەکانی یارمەتییەکانی حەشدی شەعبی بۆ سوریا دواخست، وتی: “فشارەکانی ئەمریکا بۆ دواخستنی گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ گەلی سوریا هەرگیز کاریگەری لە هەوڵەکانی ئێمە ناکات.”

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *