هەڕەشەی بەرپرسێکی سەربازی بەحرەین لە ئێران!

دووشەممە 6 شوبات 2023 - 21:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=22601

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی بەحرەین بە تۆمەتبار کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ئێمە بۆ هەموو بژاردەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران ئامادەین.

خەلیفە بن ئەحمەد ئال خەلیفە، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی بەحرەین هەڕەشەی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و وتی: “ئێمە بە هۆی هەڕەشە و تیرۆریزمی بەردەوام لە دژی وڵاتەکانمان لە کەنداو (فارس) متمانەمان بە ڕژێمی ئێران نییە.”

ناوبراو بە تۆمەتبارکردنی ئێران بە نائەمن و ناسەقامگیر کردنی ناوچەکە، وتی کە پێویستە ئێران سیاسەتە دوژمنکارانەی خۆی ڕابگرێت.

ئال خەلیفە بە تیرۆریست ناوبردنی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: “ئەوان (ئەنسەروڵڵا) پلان و فەرمانەکانی ئێران جێبەجێ دەکەن. ئەنجوومەنی هاوکاری وڵاتانی عەرەبی کەنداو (فارس) توانای ئەوەی هەیە بە شێوازی جیاواز مامەڵە لەگەڵ ئێران بکات و ئێمەش بۆ هەموو بژاردەیەک ئامادەین.”

لێدوانەکانی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی بەحرەین لە کاتێکدایە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە بە تایبەت لە بواری سەربازیدا لەگەڵ ڕژێمی ئیسرائیل زیادی کردووە. پێشتر کەناڵی ١٢ی تەلەفزیۆنی رژێمی زایۆنیستی رایگەیاندبوو کە ڕژێمی زایۆنیستی لە چوارچێوەی هاوکاری هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە مووشەکییەکانی ئێران و دامەزراندنی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، ڕادارەکانی لە هەندێک وڵاتی ڕۆژئاوای ئاسیا لەوانە بەحرەین و ئیمارات جێگیر کردووە.

بەحرەین و ڕژێمی زایۆنیستی لە ساڵی ٢٠٢٠ و بە نێوەندگیریی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا، بە فەرمی ڕێککەوتنێکیان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان واژۆ کرد. دوای ئەم ڕێککەوتنە پەیوەندییەکانی نێوان لایەنەکان لە ئاستە جیاجیاکاندا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و ئێستا پایتەختی بەحرەین بووەتە شوێنی هاتووچۆی بەرپرسانی ڕژێمی ئیسرائیل.

لەم بارەیەوە:

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *