ناردنی یەکەم تانکی لیۆپارد بۆ ئۆکرانیا + ڤیدیۆ و وێنەکان

یەکشەممە 5 شوبات 2023 - 20:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=22495

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری بەرگری کەنەدا ناردنی تانکی لیۆپارد بۆ ئۆکرانیا راگەیاند و پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ئۆکرانیا دووپاتکردەوە.

ئانیتا ئاناند وەزیری بەرگری کەنەدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی یەکەم تانکی لیۆپارد ٢ (Leopard 2A4)ی بڵاوکردەوە کە لەلایەن فڕۆکەیەکی گواستنەوەی هێزی ئاسمانی کەنەدا لە فڕۆکەخانەی هالیفاکسەوە بۆ ئۆکرانیا دەنێردرێت.

دوای رەزامەندی ئەڵمانیا بۆ ناردنی تانکی لیۆپارد بۆ ئۆکرانیا، وەزارەتی بەرگری کەنەدا بڕیاری گواستنەوەی چوار تانکی لیۆپارد ٢ بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *