شارۆچکەی گوسفەند لە پارێزگای سەرپۆل کەوتە دەست تالیبانەوە

سێشەممە 15 حوزه‌یران 2021 - 18:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=2245

بە گوێرەی هەواڵەکان شارۆچکەی گوسفەند لە پارێزگای سەرپۆلی ئەفغانستان لەلایەن گروپی تالیبانەوە دەستی بەسەر دا گیراوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە گوێرەی هەواڵەکان شارۆچکەی گوسفەند لە پارێزگای سەرپۆلی ئەفغانستان لەلایەن گروپی تالیبانەوە دەستی بەسەر دا گیراوە.

یەکینەکانی جەماوەری و هۆزەکانی ناوچەی “مەسجد سەبز” لەگەڵ نوێنەرانی تالیبان کۆبوونەوە و بە مەرجی نەهاتنی هیچ هێزێکی چەکداری تالیبان بۆ ناوچەکە، کۆنترۆلی ناوچەکەیان بە بێ رووبەڕووبوونەوە رادەستی تالیبان کردووە.

بە پێی زانیارییەکان یەکینەکانی جەماوەری لە ناوچەکانی دیکەی سەرپۆل بۆ شارۆچکەی بەلخاب پاشەکشەیان کردووە.
لە ئێستادا تالیبان بەرەو ناوچەکانی “درە زاری” و “ئەمرخ” و “مەغزار” و “پۆشت گەردەنە” پێشڕەوی دەکات و ئەگەر بتوانێت کۆنترۆڵی ئەم ناوچانە بکات، شارۆچکەی بەلخاب لە سێ لایەوە گەمارۆ دەدرێت.

لە کۆی ٧ شارۆچکەی پارێزگای سەرپۆل، تەنیا دوو شارۆچکەی بەلخاب و ناوەندی ئەو پارێزگایە واتا سەرپۆل لە کۆنترۆلی یەکینەکانی جەماوەری ماوەتەوە و ناوچەکانی دیکە لەلایەن تالیبانەوە دەستی بەسەر دا گیراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *