بنکەی سوپای تورکیا لە زێلکان کرایە ئامانج

چوارشەممە 1 شوبات 2023 - 09:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=22349

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بنکەی سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەی زێلکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ بە هێرشێکی موشەکی لەلایەن گروپی “ئەحرار ئەلعێراق”ەوە کرایە ئامانج.

بنکەی سەربازی سوپای تورکیا لە ناحیەی بەعشیقەی سەر بە پارێزگای نەینەوا بە ٢٠ موشەکی “گراد” کرایە ئامانج.

چەند خولەکێک دوای هێرشەکە، گروپی خۆڕاگری “ئەحرار ئەلعێراق” بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.

لە بەیاننامەی ئەم گروپەدا هاتووە؛
“کاتژمێر ٠٧:٣٦ی ڕۆژی چوارشەممە، بە ٢٠ موشەکی گراد بنکەی سوپای تورکیا لە باکوری عێراق کرایە ئامانج. ئۆپەراسیۆنەکە تا کشانەوەی تەواوەتی و دەستبەجێی داگیرکەرانی تورک بەردەوام دەبێت.”

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *