هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر ئۆتۆمبێلی چەکدارانی ئەلقاعیدە لە یەمەن + وێنەکان

سێشەممە 31 كانونی دووه‌م 2023 - 10:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=22316

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری چەکدارانی گروپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە ڕۆژهەڵاتی شاری مارب، سێ کەس کوژران.

ڕۆژی رابردوو (دوو شەممە)، ئۆتۆمبیلێکی نەفەر هەڵگر لە نزیک بەنزینخانەی ئەلحایرە لە ناوچەی ئەلسەمدەی سەر ڕێگای مارب-ئەلعەبر، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، ئەم ئۆتۆمبێلە هەڵگری سێ سەرنشین لەوانە حەسەن حەزرمی بەرپرسی دروستکردنی بۆمب و تەقەمەنی بۆ ئەلقاعیدە و موسا هدبول بووە کە سەرجەمیان لە هێرشەکەدا کوژراون.

حسان حەزرمی ئەندامێکی دیاری گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە و هاووڵاتییەکی سەعودییە، کە لە ۳۰ی تشرینی دووەم لە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر ناوچەی ئەلحەدبا کرابووەوە ئامانج کە دوای برینداربوونی لە هێرشەکە ڕزگاری بوو.

بەپێی وێنە بڵاوکراوەکانی ئۆتۆمبێلی چەکدارانی ئەلقاعیدە و بەردەوامی هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ تیرۆرکردنیان، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو هێرشانە لەلایەن درۆنەکانی سوپای ئەمریکا ئەنجامدرابێت. ئەمەریکییەکان پێشتر و بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ-9 Reapers کە توانای هەڵگرتنی مووشەکی Hellfire، لەنێویاندا R9X هەیە، چەند هێرشێکیان لە عێراق، سوریا و ئەفغانستان ئەنجامداوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *