جیهادی ئیسلامی: هەڵوێستی تورکیا و ئیمارات سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی قودس خیانەتێکە لە فەڵەستین
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕووسیا ئەلیوم ڕایگەیاند، هەڵوێستەکانی تورکیا و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە ئیدانەکردنی ئۆپەراسیۆنی ئیستیشهادی قودس خیانەتێکە لە گەلی فەلەستین.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیوم، “داود شەهاب” رایگەیاندووە: لێدوانی وەزارەتەکانی دەرەوەی تورکیا و ئیمارات سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی ئیستیشهادی قودس، دژایەتی هەڵوێستی عەرەبی و ئیسلامی و خیانەت لە گەلی فەلەستینە کە ڕۆژانە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکوژرێن.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ئۆپەراسیۆنی شەوی رابردوو (هەینی) لە باکووری قودسیان شەرمەزار کردبوو کە لە ئەنجامدا ٨ زایۆنی کوژران و ١٠ی دیکەش بریندار بوون.
لە لایەکی دیکەوە، تاریق سەلمی، وتەبێژی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین، هەروەها وتی: هەڵوێستی خێرای باڵوێزەکانی یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی قارەمانانەی قودس جارێکی دیکە ستانداردی دووفاقەیی ڕۆژئاوا ئاشکرا دەکات، ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەو وڵات و ڕێکخراوانە لەبەردەم کوشتنی ڕۆژانەی ژن و منداڵە فەلەستینیەکان بێدەنگن.
شایانی باسە لە پێنجشەممەی رابردوو هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر کەمپی جنین لە کەرتی ڕۆژئاوا و لە ئەنجامدا ٩ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لێدوانەکان