سەردانی باڵاترین بەرپرسی سەربازی سعودیە بۆ قرقیزستان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فەیاز بن حامد ئەلرویلی، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی سعودیە، بە سەرۆکایەتی شاندێکی سەربازی، بەمەبەستی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی قرقیزستان، سەردانی ئەم وڵاتەی کرد.
جەنەڕاڵ فەیاز بن حامد ئەلویلی، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی سعودیە، لەگەڵ شاندێک لە ئەفسەرانی باڵای هێزە چەکدارەکانی سعودیە بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی و دەسەڵاتدارانی قرقیزستان سەردانی ئەم وڵاتەیان کرد.
لەم سەردانەدا، ئەلویلی لەگەڵ لیوا بەکتی بێک بێکبالاتۆڤ، وەزیری بەرگری، تێردیک بایۆڤ، سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و مارات ئامان کۆلۆڤ، جێگری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی قرقیزستان کۆبووەوە و هاوکاری دوو قۆڵی لە بوارەکانی سەربازی، ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و هاوکاری پراکتیکی لە وەڵامی هەڕەشە و تەحەددیاتەکان لە ناوچەی ئاسیای ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد. دوای ئەم دیدارانە، ئەلویلی سەردانی ئینستیتیوتی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی قرقیزستانی کرد و ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دامەزراوە، کەرەستە و توانا سەربازییەکانی سوپای قرقیزستان وەرگرت.
سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی سعودیە لەم سەردانەدا هەروەها لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی لێژنەی گشتی ئاسایشی نیشتمانی قرقیزستان کۆبووەوە.
سەردانەکەی بەرپرسانی سەربازی سعودیە بۆ قرقیزستان، لەگەڵ پەیوەندییە نزیکەکانی نێوان سعودیە و تاجیکستان، هەروەها سەردانی شاندەکانی ئەمریکا بۆ ئەم دوو وڵاتە دوای ڕوودانی ناکۆکی سنووری نێوان هەردوو وڵاتی تاجیکستان و قرقیزستان، هەموویان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم ململانێیانە بە ڕۆڵ و کاریگەری ڕاستەوخۆی وڵاتانی بیانی ئەنجام دەدرێن. بەردەوامی نائارامی و ئاڵۆزی لە ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست یەکێکە لە ئامانجە گشتی و سەرەکییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و سعودیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەریی ڕووسیا و چین و تەنانەت ئێرانیش.
لێدوانەکان