ئۆپەراسیۆنی ئەمنی حەشدی شەعبی لە دیالە

یەکشەممە 22 كانونی دووه‌م 2023 - 22:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=21990

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دیالە بۆ پاککردنەوەی تیرۆریستان دەستپێکرد.

ئەمڕۆ (یەکشەممە)، تاڵب ئەلموسەوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەم ئۆپەراسیۆنە لە دوو میحوەرەوە بۆ پاککردنەوەی دارستان و باخەکانی نزیک بەشی باکووری ڕووباری دیالە لە تیرۆریستان دەستیپێکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئامانجی ئەم هێزانە لەم ئۆپەراسیۆنەدا کۆتاییهێنانە بە چالاکی شانە نووستوەکانی تیرۆریستان، دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچە و گوندە ڕزگارکراوەکان، هەروەها کردنەوەی ڕێگا کشتوکاڵییەکان و بەدواداچوونی داواکراوانە.

لەوبارەیەوە سادیق حوسێنی، یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، هێزەکانی حەشدی شەعبی لە چەند میحوەری گرنگ لە دیالە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بەرفراوان کردووە، لەوانە ئەلوقف، باکووری مقدادیە و شروین .

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *