نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٣٢ سەربازی ئاشتیپارێز کوژراون
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی کوژراوانی ئەو ڕێکخراوەی لە ساڵی ٢٠٢٢ ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە زۆربەیان لە مالی و کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک کوژراون.
ئەم سەندیکایە ڕایگەیاند: لانیکەم ٣٢ سەربازی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چەندین هێرشدا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا کوژراون و شاندەکەی بۆ مالی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.
شاندی نێردراو بۆ مالی بۆ نۆیەمین ساڵ لەسەریەک زۆرترین ژمارەی کوژراوانی تۆمارکردووە، بەشێوەیەک کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا ١٤ سەربازی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو وڵاتە و ١٣ سەربازیش لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک کوژراون.
ئایتۆر ئاراوز، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەسەر دانانی میکانیزمی گونجاو بۆ لێپرسینەوە لە بەرامبەر ئەو تاوانانە کردەوە، و وتی: ئەم هێزانە لە ڕیزی پێشەوەی تەحەداترین ناوچەکانی جیهان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی ئەو ڕێکخراوە کاردەکەن، و هەر هێرشێک دژی ئەوان لێدانێکە لە هێزەکانی ئاشتیپارێز.
لێدوانەکان