ماهێر یونس دوای ٤٠ ساڵ ئازاد کرا + وێنەکان

پێنجشەممە 19 كانونی دووه‌م 2023 - 15:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=21903

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی دوای ٤٠ ساڵ ماهێر یونسی ئازاد کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ئەم دیلە فەلەستینییە دوای ئازادبوونی لە زیندانی ئەلنقب، چووە ماڵەکەی لە شارۆچکەی هارە لە سێگۆشەی باکوور لە ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێش ئازادکردنی یونس، ڕژێمی زایۆنی هۆشداریی بە بنەماڵەکەی دا کە مافی ئەوەیان نییە هیچ ئاهەنگێک یان ڕێوڕەسمێک بەڕێوە ببەن یان ئاڵای فەلەستین بەرز بکەنەوە.

ڕۆژنامەی مەعاریڤی ئیسرائیلی نووسیویەتی: بن گوێر وەزیری ئاسایشی ناوخۆ، فەرمانی بە هێزەکانی پۆلیسی ئیسرائیل کردووە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ناوچەی وادی عارە جێگیر ببن، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێکی فەلەستینییەکان بۆ ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی ئازادکردنی ماهێر یونس.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *