لە “بهسود”ـی ئەفغانستان چی دەگوزەرێت؟

یەکشەممە 21 ئازار 2021 - 20:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=218

هەواڵە تایبەتەکان: خەڵک و یەکینەکانی خەڵکی لە خۆپیشاندانێک و گردبوونەوەیەک لە پارێزگاکانی “بامیان” و دایکندی” پاڵپشتی خۆیان لە یەکینەکانی خەڵکیی” بهسود” راگەیاند.

هەواڵە تایبەتەکان: خەڵک و یەکینەکانی خەڵکی لە خۆپیشاندانێک و گردبوونەوەیەک لە پارێزگاکانی “بامیان” و دایکندی” پاڵپشتی خۆیان لە یەکینەکانی خەڵکیی” بهسود” راگەیاند.

لەگەڵ بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ناتۆ و سوپای ئەفغانستان و هەروەها ئامادەکاری هێزە زەمینیەکانی ئەو وڵاتە بۆ مەبەستی ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر شارۆچکەی ” بهسود”، ڕۆژی رابردوو خەڵکی بامیان وەک پاڵپشتیەک لە یەکینەکانی خەڵکی “بهسود” و “عبدالغنی علیپور” فەرماندەی ئەوان، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

لە پارێزگای “دایکندی” هەروەها “محمد باقر مبلغ زاده” لە فەرماندەکانی یەکینەکانی خەڵکی لە شارۆچکەی “اشترلی”, لە گردبوونەوەیەکی گەورە رایگەیاند کە یەکینەکانی خەڵکی لە “بهسود” بە تەنیا نین و ئەگەر حکومەت هێرشەکانی بۆ سەر ئەوان رانەگرێت، رووبەڕووی یەکینەکانی خەڵکی “دایکندی” دەبنەوە.

گرژییەکان لە پارێزگای “میدان وردک” لەکاتێکدایە کە حکومەتی ناوەندی ئەفغانستان لەو باوەڕەدایە، “عبدالغنی علیپور” فەرماندەی یەکینەکانی خەڵکی “بهسود” کە بۆ پاڵپشتی و بەرقەرارکردنی ئاسایش لە ناوچەی “هزارە” و خەڵکی “میدان وردک” چەکی هەڵگرتووە، دەستێوەردان لە کاروباری حکومەت کردووە و نزیکە لە ئێران و لەشکەری فاتمیون و… و دەبێت دەسبەسەر بکرێتەوە.

لەگەڵ ئەم بڕیارەی حکومەت، خەڵکی “بهسود” پاڵپشتی خۆیان لە “عبدالغنی علیپور” فەرماندەی یەکینەکانی خەڵکی راگەیاند و دوای تەقەی هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکومەتی ئەفغانستان بەرەو گردبوونەوەی خەڵکی “بهسود”، دەیان کەس لەو خەڵکە کوژران و برینداربوون.

حکومەتی ئەفغانستان باس لە خستنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سوپای ئەو وڵاتەی لەلایەن یەکینەکانی “بهسود” دەکات و لە ئێستادا بڕیاری لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک دژ بە “بهسود” داوە. لەلایەکی دیکەوە هەندێ سەرچاوە باس لەوە دەکەن هەلیکۆپتەری سوپا, دوای هێرشەکەی بۆ سەر یەکینەکانی خەڵکی خراوەتە خوارەوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی ناتۆ و سوپای ئەفغانستان لە دوو شەوی رابردوو هەستاون بە بۆردومانی ئاسمانی “بهسود” کە بەو هۆیەوە زیاتر لە ٧ کەس لە یەکینەکانی خەڵکی و خەڵکی سڤیل کوژراون و ژماریەکی دیکەش برینداربوون.

وێنەی ئەو ناوچانەی کە لە “بهسود” لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ناتۆ و سوپای ئەفغانستان بۆردومان کراوە

“بهسود” ناوچەیەکە لە رۆژئاوای پارێزگای “میدان وردک” لە ناوەڕاستی وڵاتی ئەفغانستان کە دەکەوێتە نێوان سێ پارێزگای “بامیان” و “غزنی” و “کابول”. زۆربەی دانیشتوانی باکور و ڕۆژئاوای پارێزگای “میدان وردک” لە گەلی “هزارە”ـەکان پێک دێت و گەلانی دیکە وەک “پشتو (کوچی و وردک)” و “تاجیک” لەو پارێزگایە لە کەمینەکانن.

ئەم ناوچەیە لە سەرەکیترین ناوچەکانی گرژی و ناکۆکییەکانی نێوان “کوچی” و “هزارە”ـکان دادەنرێت.

گەلی “کوچی” بەشێکیان لە ئەفغانستان و بەشێکی دیکەیان لە پاکستان نیشتەجێن و وەک هاوپەیمانی سەرەکی تالیبان هەژمار دەکرن و لە بەرامبەر ئەم پاڵپشتیە، تالیبان لە رابردوو زەوی و زارەکانی “هزارە”ـکانی بە “کوچی”ـیەکان داوە.

دوای نەمانی ئیمارەتی ئیسلامی تالیبان لە ئەفغانستان، “هزارە”ـکان توانیان جارێکیتر زەوی زارەکانیان لە “کوچی”ـیەکان بستێننەوە و ناوچەی “بهسود” یەکێک لەو ناوچانەیە کە هێشتا هێرشی کوچی”ـیەکان بۆ سەر ئەو ناوچەیە بەردەوامە.

لەگەڵ بەردەوامی هەڕەشەکانی “کوچی”ـیەکان لە ساڵەکانی رابردوو، چەندین فەرماندە وەک “عبدالغنی علیپور” هەستاون بە پاراستنی ناوچەکە. حکومەتی ئەفغانستان هەروەها بە تۆمەتی دەستێوەردان لە کاروباری ئەمنی و کاری چەکداری، چەندین جار هەوڵی دەستگیرکردنی “عبدالغنی علیپور”ـی داوە کە ناڕەزایەتی توندی خاڵکی”بهسود” و ناوچەکانی دیکەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

پارێزگای “میدان وردک”
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *