جێگیرکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی دێرەزوور + وێنەکان

دووشەممە 16 كانونی دووه‌م 2023 - 09:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=21751

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی ئیسرائیلی، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی دێرەزوور لە سوریا، جێگیرکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانی لەم فڕۆکەخانەیە راگەیاند.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئیسرائیلی ئالما، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی مانگی دەستکرد لە فڕۆکەخانەی دێرەزووری سوریا، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لانیکەم یەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لەم فڕۆکەخانەیەدا جێگیر کراوە.

درۆنی موهاجێر ٦ لە فڕۆکەخانەی دێرەزوور

ئەم بانگەشەیە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە بەکارهێنان، چالاکی یان جێگیرکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی موهاجێر ٦ لە پارێزگای دێرەزوور بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بە پشتبەستن بەو وێنەیەی کە ئالما بڵاویکردۆتەوە، پێدەچێت لانیکەم فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی شەڕکەری موهاجێر ٦ لەم فڕۆکەخانەیە جێگیرکرابێت.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی شەڕکەری موهاجێر ٦ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی پلە مامناوەندە و لەلایەن وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دروستکراوە. ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە توانای هەڵگرتنی بۆمبەکانی جۆری قائیم، سەدید، ئەلماس و توانای هەڵگرتنی لانچەری هایدرای هەیە، ئەمەش هێزی تەقەی بەرز بەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە دەبەخشێت.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە موهاجێر ٦ سەرکەوتووترین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەناردەیی ئێرانە، ئەگەری زۆرە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لەلایەن سوپای سوریا یان گروپەکانی خۆڕاگری کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن لە دێرەزوور بەکاربهێنرێت.
لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا، بەشێک لە میدیاکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، باسیان لە تاقیکردنەوە و فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “ئەبابیل ٣” لە لایەن گروپەکانی خۆڕاگری لە کێڵگەکانی ئەلمەیادین لە پارێزگای دێرەزووری سووریا کردبووەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی زیاتر لە چالاکی درۆنەکانی ئێرانی لە پارێزگای دێرەزوور بڵاونەکراوەتەوە.
جگە لە سوریا، ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئیسرائیلی ئالما دوو وێنەی جێگیرکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی موهاجێر ٦ لە دوورگەی قشم و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی ئەبابیل ٣ لە کۆنارەک لە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی ئێران بڵاوکردۆتەوە.

خاڵێکی سەرنجڕاکێشی وێنەی جێگیرکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی ئەبابیل ٣ لە شاری کۆنارەک، بەکارهێنانی پۆستەری دروستکراوی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” لەسەر ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانەیە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئیسرائیلی ئەلما. بەڵام بە لابردنی لۆگۆکە…

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *