شەهید بوونی فەلەستینییەکی دیکە بە تەقەی سەربازانی زایۆنیستی لە کەرتی ڕۆژئاوا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوەندی کەرتی ڕۆژئاوا هاوڵاتییەکی فەلەستینیان کردە ئامانج کە بەهۆی سەختی برینەکانیەوە شەهید بوو.
سەرچاوە فەلەستینییەکان ئەمڕۆ (یەکشەممە) بڵاویان کردەوە کە سەربازانی ئیسرائیلی لە نزیک شارۆچکەی “عوفرا” لە ڕامەڵڵا (ناوەندی کەرتی ڕۆژئاوا) تەقەیان لە فەلەستینییەک کردووە کە گوایە هەوڵی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئیستیشهادی داوە.
شەهید بوونی ئەم فەلەستینییە لە کاتێکدایە کە سەرچاوەکانی هەواڵ رۆژی رابردوو شەهید بوونی سێ گەنجی فەلەستینیان راگەیاند بوو.
بەپێی ئامارەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە و لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی توندڕەوی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی، ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی گەیشتووەتە ١٣ شەهید که سێ کەسیان هەرزەکار بوون.
شایانی باسە لە ساڵی ٢٠٢٢دا ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی کە بە گوللەی سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی کرابووەوە ئامانج، گەیشتە ٢٢٤ کەس کە لەو ژمارەیەش ٥٩ شەهید خەڵکی پارێزگای جنین بوون.
لێدوانەکان