سەربازێکی تورکیا لە باکوری سووریا کوژرا

شەممە 14 كانونی دووه‌م 2023 - 15:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=21670

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە یەکێک لە سەربازەکانی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا کوژراوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی یەکێک لە سەربازەکانی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی “قەڵغانی فورات” لە باکووری سوریا ڕاگەیاند. بەگوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئەم سەربازە بە هۆی هێرشی مووشەکی گروپە کوردییەکان بۆ سەر پێگەکانی سوپای تورکیا لە باکووری سووریا بە سەختی بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندێکی پزیشکی بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە.

دەوترێت ئەم سەربازە تورکە لە هێرشی موشەکی گروپە کوردییەکان بۆ سەر بارەگای سوپای تورکیا لە گوندی “حزوان” لە نزیک شاری “ئەلباب”ی سەر بە پارێزگای “حەلەب” بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندێکی پزیشکی گیانی لەدەستداوە.

لە بەرامبەر ئەم هێرشەدا، سوپای تورکیا بە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی و تۆپخانەیی، پێگەکانی گروپە کوردییەکانی لە ناوچەکانی تل رەفعەت، مرعناز، بینە، ئەبین و زور مەغار لە پارێزگای حەلەب کردە ئامانج. بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری تورکیا، لە میانەی ئەم هێرشانەدا ١١ چەکداری کورد کوژراون.

شایانی باسە لە ٩ی ئەیلولی ساڵی ڕابردووش وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی یەکێک لە سەربازەکانی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لە باکووری سووریا ڕاگەیاند بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *