کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن لەگەڵ شاندی عومان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مەهدی ئەلمەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن لەگەڵ شاندی عومان سەبارەت بە هەوڵەکانی مەسقەت بۆ دامەزراندنی ئاگربەست گفتوگۆی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمەسیرە، مەهدی ئەلمەشات، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن لەم کۆبوونەوەیەدا، ڕۆڵی ئەرێنی عومانی لە بەدیهێنانی ئاشتییەکی هەمیشەیی کە هەموو گەلی یەمەن دەیانەوێت، بەرز نرخاند.
مەهدی ئەلمەشات جەختی لە گرنگیدان بە دۆسیەی مرۆیی وەک یەکەم هەنگاو بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی بەردەوام کردەوە.
شاندی عومان وەک نێوەندگیری دانوستانەکانی هاوپەیمانی سعودیە و سەنعا، پاش نیوەڕۆی سێشەممە، لە دووەم سەردانی خۆیدا لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا، بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان سەبارەت بە دامەزراندنی ئاگربەست لە یەمەن، گەیشتە سەنعای پایتەختی یەمەن.
شایانی باسە، عەرەبستانی سعوودی بە سەرۆکایەتی هاوپەیمانییەکی عەرەبی و پشتیوانی ئەمریکا لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٥ەوە بە بانگەشەی هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن بۆ دەسەڵات، دەستدرێژی سەربازی دژی یەمەن دەستپێکرد و لەرێگەی وشکانی و ئاسمانی و دەریاییەوە ئەم وڵاتەی گەمارۆدا.
ئەم دەستدرێژییە سەربازییە هیچ کام لە ئامانجەکانی هاوپەیمانی سعوودی بەدی نەهێناوە و تەنیا بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی هەزاران یەمەنی، ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس، وێرانکردنی ژێرخانی ئەم وڵاتە، بڵاوبوونەوەی برسێتی و تووشبوون و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکان.
لێدوانەکان