دوایین دۆخی مەیدانی بەرەی سۆڵدار لە ئۆکرانیا، ١٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣

هه‌ینی 13 كانونی دووه‌م 2023 - 14:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=21625

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێرشەکانی ڕووسیا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شارۆچکەی سۆڵدار بەرەو کۆتایی دەڕوات؛ بەڵام پێکدادانەکانی نێوان هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە باکووری ڕۆژئاوای سۆڵدار بەردەوامە.

هێزەکانی ڕووسیا لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا دەستیان بەسەر ناوچە ناوەندییەکانی باکووری سۆڵداردا گرتووە و پێکدادانەکان بۆ ئەو ناوچانە ڕاکێشراون کە لە باکووری ڕۆژئاوای شارۆچکەکەدا ماونەتەوە. لەگەڵ ئەم پێشڕەوییانەدا، ئەگەری دۆخێکی نیمچە گەمارۆ بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا هەیە کە ئەوەش هێزەکانی ئۆکرانیا ناچار بە پاشەکشە دەکات.

لەئێستادا هێزەکانی ڕووسیا سەرقاڵی پاککردنەوەی تۆڕی ژێرزەمینیی هێزە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە کانەکانی سۆڵدار و دوایین شەقامەکانی ناوچەکەدان. هەروەها هێرشی هێزەکانی ڕووسیا بۆ سەر کانگای خوێ ژمارە٧ لە باکووری ڕۆژئاوای سۆڵدار بەردەوامە.

میدیای ڕووسیا لە شەڕی سۆڵداردا ژمارەی کوژراوانی هێزەکانی ئۆکرانیا بە زیاتر لە ٥٠٠ کەس راگەیاندووە، کە لەگەڵ بەرگری زیاتری هێزەکانی ئۆکرانیا و درێژ کێشانی پێکدادانەکان، ئەم ئامارە ڕووی لە زیادبوون دەکات. هەروەها هەندێک لە سەرچاوەکانی ئۆکرانیا لە ئامادەکارییەکانی سوپای ئەم وڵاتە بۆ دژەهێرش بۆ سۆڵدار هەواڵیان داوەتەوە، کە بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئەم میحوەرە چاوەڕوان ناکرێت هێرشێکی لەو شێوەیە لەلایەن ئۆکرانیاوە ئەنجام بدرێت.

لە هەمان کاتدا هێزەکانی ڕووسیا بەرەو وێستگەی شەمەندەفەری سیلج لە باکووری سۆلدار پێشڕەوییان کردووە. هەواڵی پشتڕاستنەکراو هەیە کە هێزەکانی سەر بە ڕووسیا گەیشتوونەتە گوندی کراسنۆپۆلیوکا.

لە باشوری ڕۆژئاوای سۆڵدار، پێکدادانەکان هەروەها گەیشتووەتە کراسنا گۆرا و پێکدادانی قورس لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کراسناگورا بەردەوامە.

بە لەبەرچاوگرتنی پێشڕەوی ڕووسەکان لە دوو میحوەری سەرەکی ئەم ناوچەیەدا، وا دیارە کە گرتنی بلاهودانا و بڕینی ڕێڕەوی بازموت- سەڤەریسک ئامانجی سەرەکی و کۆتایی ئۆپەراسیۆنەکەی ڕووسیایە لەم میحوەرەدا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *