گروپە خۆڕاگرییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا لە دۆکیۆمێنتاری “ما خفي أعظم” + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کەناڵی ئەلجەزیرە ڤیدیۆییەکی دیکۆمێنتاری بە ناوی “ما خفي أعظم” بۆ تاوتوێکردنی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژئاوا، لەوانە بێشەی شێرەکان (عرین الاسود) و کەتیبەکانی جنین پەخش کرد.
کەناڵی ئەلجەزیرە لە ٦ی ئەم مانگە ڤیدیۆییەکی دیکۆمێنتاریی بە ناوی “ما خفي أعظم” بە مەبەستی تاوتوێکردنی گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژاوا لە نێویاندا گرووپی بێشەی شێرەکان (عرین الاسود) و کەتیبەکانی جنین بڵاوکردەوە.
لەم بەڵگە دیکۆمێنتاریەدا بۆ یەکەمین جار وردەکاریی بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی گروپە خۆڕاگرییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا ئاشکرا و لایەنە شاراوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمنیی نێوان خۆڕاگری فەلەستین و ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرە جۆربەجۆرەکاندا تاوتوێ کراوە.
لە درێژەی ئەم بەڵگە دیکۆمێنتاریەدا، ئەکرەم ئەلعجوری، یەکێک لە فەرماندەکانی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، لە بەرنامەی “ما خفي أعظم”دا وردەکاری هەوڵی تیرۆرکردنی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕوون دەکاتەوە. ناوبراو جەختیشی لەوە دەکاتەوە کە کەتیبەکانی جنین دەیان چەکداری ئامادە و مەشقپێکراو و چەند کەتیبەیەکی دیکەی لە کەرتی ڕۆژئاوا هەیە.
ڤیدیۆیە دیکۆمێنتارییەکەی “ما خفي أعظم” باس لە پەیامی موسعەب ئاشتییە، یەکێک لە فەرماندەکانی گروپی خۆڕاگریی بێشەی شێرەکان (عرین الاسود) دەکات کە ماوەی چوار ساڵە لە زیندانی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین دەستبەسەرە.
هەروەها لەم دۆکیۆمێنتاریەدا هاتووە کە لە دیدارێکی نهێنیدا لەگەڵ ئەفسەرێکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە قودس، سیخوڕێکی دوو لایەنی توانی وێنە لەو ئەفسەرە بگرێت و دواتر بگەڕێتەوە غەززە.
یەکێک لە فەرماندەکانی گرووپی خۆڕاگری بێشەی شێرەکان لەم بەرنامەی کەناڵی ئەلجەزیرە جەختی لەوە دەکاتەوە کە دەزگای ئەمنی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی لە بەرامبەر ئیمتیازات و وەرگرتنی بڕە پارەیەکدا پێشنیازیان کردووە خۆمان ڕادەست بکەین. ئێمە هەرگیز تەسلیم نابین و لە کەرتی ڕۆژئاوا زۆر موجاهیدینی نەناسراومان هەیە.
بڵاوبوونەوەی ئەم دۆکیۆمێنتارییە و تاوتوێکردنی چالاکییەکانی گروپە خۆڕاگرییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا نیشان دەدات کە ڕژێمی زایۆنیستی لە داهاتوویەکی نزیکدا زیاتر لە ئێستا ڕووبەڕووی کێشە دەبێتەوە. پێدەچێت زنجیرە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە خۆڕاگریەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات و فەرماندە ئەمنییەکانی ئەم ڕژێمەش پلانی تاکتیکی نوێ بۆ سەرکوتکردنی گرووپەکانی خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژئاوا دابڕێژن.
لێدوانەکان