فەزیحەی سیخوڕەکانی محەمەد بن سەلمان لە ویکیپیدیا + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ خالد ئەلجەهنی چالاکوانی سیاسی لە تویتێکدا نووسیویەتی: سعودیە بەرپرسیارە لە فەزیحەی سیخوڕەکانی بن سەلمان لە ویکیپیدیا و زیندانیکردنی ئوسامە خالید و زیاد ئەلسفیانی سەرنووسەرانی ویکیپیدیا.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەفەزیحەی سیخوڕەکانی محەمەد بن سەلمان لە ویکیپیدیا + ڤیدیۆتی لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە کاتێکدا جیهان ئاهەنگ دەگێڕێت بۆ پێشکەوتنی سعودیە، بەرپرسانی ئەم وڵاتە هەوڵێکی زۆر بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی زانیاری لەسەر شانشینەکە دەدەن.
ئەم ڕێکخراوە زیادی کرد کە ئەمە یەکەم جار نییە کە دەسەڵاتدارانی سعودیە دزە دەکەنە ناو میدیا جیهانییەکانەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان لە بواری بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر نەیارەکانیان.
مانگی ڕابردوو کارمەندێکی پێشووی تویتەر بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ سعودیە و گەڕان بەدوای زانیاری کەسیی نەیارانی ئالی سعودیە سزا درا.
لێدوانەکان