هادی عامری داوای کشانەوەی دەستبەجێی سەرجەم هێزە بیانییەکان لە عێراق دەکات
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە عێراق جەختی لە کشانەوەی دەستبەجێی سەرجەم هێزە شەڕکەرە بیانییەکان لە خاکی عێراق کردەوە.
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە عێراق، ڕۆژی رابردوو (هەینی) لە بەیاننامەیەکدا، وێڕای پیرۆزبایی ساڵڕۆژی پێکهێنانی سوپای عێراق، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم وڵاتە پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانی نییە.
هادی عامری، بە ئاماژەدان بە کردەوەکانی سوپای عێراق لە ساڵانی ڕابردوودا و سوپاسی لە هێزەکانی ئەم وڵاتە، لە بەشێکی بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند کە دەستکەوتەکانی سوپای عێراق «نیشانەی توانای تەواو و ئامادەیی ئەوان بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییە بەبێ ئەوەی پێویستی بە بوونی هێزی بیانی لە عێراق هەبێت، ئەمەش ئەو ڕاستییەی سەلماندووە کە پێویستیان بە هێزی بیانی نییە، بۆیە داوای کشانەوەی دەستبەجێی سەرجەم هێزە شەڕکەرە بیانییەکان و دامەزراندنی تەواوەتی سەروەری نیشتمانی دەکەین.»
لێدوانەکان