هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

پێنجشەممە 10 حوزه‌یران 2021 - 10:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=2130

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: شەوی رابردوو پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی ڤیکتۆریا لە تەنیشت فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەلایەن گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی کرایە ئامانج.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: شەوی رابردوو پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی ڤیکتۆریا لە تەنیشت فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەلایەن گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی کرایە ئامانج.

بە پێی زانیارییەکان ئەم هێرشە بە بەکارهێنانی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئەنجام دراوە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی ئەم هێرشە لە بەردەستدا نییە. ئەمە لەکاتێکدایە کە لە ٢ی ئایاری ئەمساڵدا ئەم بنکەیە بە سێ ڕۆکێتی ١٠٧ ملم هەروەها کرابوویە ئامانج.

هاوکات لەگەڵ هێرشەکەی شەوی رابردوو، چەند ڕۆکێتێک ئاراستەی پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدینی عێراق کرا بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *