تورکیا بنکەیەکی سەربازی تازە لە سوریا دادەمەزرێنێت
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی سوپای تورکیا سەرقاڵی دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی تازە لە نزیک شارۆچکەی “البارە” لە بەشی باشوری پارێزگای ئیدلبی سوریایە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی سوپای تورکیا سەرقاڵی دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی تازە لە نزیک شارۆچکەی “البارە” لە بەشی باشوری پارێزگای ئیدلبی سوریایە.
ئەم بنکەیە لە دەوروبەری “البارە” و لە نزیک هێڵی پێشەوەی هێزەکانی سوپای سوریا و شاری “کفرنبل” (شوێنی جێگیر بوونی سوپای سوریا) دایە. سەرچاوە مەیدانییەکان ڕایانگەیاند، سوپای تورکیا لە دەوروبەری بنکە نوێیەکەی خەریکی دروست کردنی ساتێرە. ئەم بنکەیە دووەمین بنکەی سەربازی سوپای تورکیا لە نزیک ئەو گوندەیە.
بە پێی زانیارییەکان سوپای تورکیا چەندین تانک و نەفەرهەڵگر و کەلوپەلی سەربازی و ئامێری لۆجستیکی لە نزیک ئەم بنکەیە جێگیر کردووە.
ڕۆژی ٢٤ی نیسان هێزەکانی سوپای تورکیا بە پێچەوانەی رێککەوتنی موسکۆ، خاڵێکی سەربازی تازەیان لە گوندی “الزیادیه” لە نزیک “جسرالشغور” دامەزراند.
سوپای تورکیا لە ئێستادا لە ٤ بنکەی چاودێری و نزیکەی ٥٠ بنکەی سەربازی لە رۆژئاوای حەلەب و ناوچەی ئیدلبی سوریا بوونیان هەیە.
لێدوانەکان