دژایەتی سەرکردەی تەحریر شام بۆ دانوستانەکانی نێوان تورکیا و سوریا + ڤیدیۆ

سێشەممە 3 كانونی دووه‌م 2023 - 16:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=21255

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرکردەی بەرەی تەحریر شام لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە ژێر ناوی “لن نصالح” کاردانەوەی بەرامبەر بە هەوڵەکان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا و کۆبوونەوەی بەرپرسانی هەردوو وڵات لە مۆسکۆ نیشاندا.

بەشی ڕاگەیاندنی بەرەی تەحریر شام بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ژێر ناوی “لن نصالح” (هەرگیز سازش ناکەین)ی ئەبو محەممەد ئەلجۆلانی، سەرکردەی ئەم گروپە، کاردانەوەی بەرامبەر هەوڵەکان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا نیشاندا.

لەمبارەیەوە ئەلجۆلانی ڕایگەیاند: “دیدار و گفتوگۆی نێوان بەرپرسانی حکومەتی سوریا و ڕووسیا لەگەڵ تورکیا لادانێکی مەترسیدارە لە ئامانجەکانی شۆڕشی سوریا، ئێمە هەرچەشنە پلانێکی سازان ڕەتدەکەینەوە. لایەنگرانمان نابێ دڵتەنگ بن.”

ناوبراو لە درێژەدا رایگەیاندووە: “بانگهێشتی هەموو دڵسۆزێک دەکەین کە هەموو هەوڵێکی خۆی بدات، دەستی بخاتە دەستمان و لە بەرامبەر ئەم تەحەددایانە لە تەنیشتمان بوەستێت و بەردەوام بێت لە بەڵێنەکەی تا ڕووخاندنی حکومەت (حکومەتی شەرعی سوریا).”

شایانی باسە لە ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، وەزیرانی بەرگری تورکیا و سوریا دوای ١١ ساڵ بۆ یەکەمین جار لە دیدارێکی مێژووییدا کۆبوونەوە. دوای ئەم دیدارە، بەشێک لە سەرچاوە سوورییەکان رایانگەیاند کە ئەنقەرە لەم کۆبوونەوە سێ قۆڵییەدا پابەندی خۆی بە کشانەوەی هەموو هێزەکانی لە خاکی سوریا راگەیاندووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *