دیداری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی مۆساد
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنیستی لە میانەی دیدار لەگەڵ بەرپرسی دەزگای سیخوڕی ئەم ڕژێمە، لە ئۆپەراسیۆن و کردەوەکانی دژە ئێرانی مۆساد ئاگادار کرایەوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی وتەبێژی عەرەبی رژێمی زایۆنیستی، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئەم ڕژێمە و دەیڤید بارنێئا، سەرۆکی دەزگای سیخوڕی مۆساد کۆبوونەوە.
لەم دیدارەدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە بابەتی هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنەکانی ئێستا و سەرجەم چالاکییەکانی مۆساد تایبەت بە دۆسیەی ئێران ئاگادار کراوەتەوە.
شایانی باسە کە ئەمە یەکەم دیداری فەرمی بنیامین ناتانیاهۆ و بەرپرسی دەزگای سیخوڕی ئیسرائیلە دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی ئەم رژێمە. بەپێی مێژوو و لێدوانی لایەنەکان لە ڕابردوو، ئەگەری زۆرە دوای ئەم کۆبوونەوەیە، کردەوەکانی دژ بە بەرنامەی ئەتۆمی و بەرگریی ئێران، بخرێتە لیستی کارەکانی مۆسادەوە.
لێدوانەکان