قەیس خزعەلی: لەبەردەم شەڕێکی ئابووریداین و ئەگەر پشتیوانی گەل نەبێت، حکومەت سەرناکەوێت

شەممە 31 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 10:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=21151

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە سێیەمین ساڵیادی شەهید بوونی فەرماندەکانی سەرکەوتن ڕایگەیاند کە گەلان شانازی بە شەهیدەکانیانەوە دەکەن و ئێمە هەزاران شەهیدمان لە رێگای حەق بەخشیوە، نموونەی ئەوانیش شەهیدان سولێمانی و موهەندیس بوون.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە چاکسازی لە ڕێباز و دابونەریتی خۆمان لەسەر رێباز و دابونەریتی شەهیدان بکەین، و وتی دوژمنان دەیانویست بە تیرۆرکردنی فەرماندەکانمان ورە و ئیرادەی ئێمە بشکێنێت، بەڵام ئێمە درێژەمان بە رێبازی ئەو شەهیدانە دا.

سکرتێری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق جەختی لەوە کردەوە کە ئەو سەرکەوتنەی لە دژی داعش بەدەست هاتووە دەبێت بە بەدیهێنانی سەروەری عێراق تەواو بکرێت و ڕێگە نەدەین هیچ هێزێکی بیانی بەسەر بارودۆخی عێراقدا زاڵ بێت.

خزعەلی وتی کە دوژمنانی عێراق لە هەموو وڵاتانی جیهانەوە لە ساڵی ٢٠١٤ بە ئاشکرا و بە نهێنی هێرشیان کردە سەرمان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە سەرکەوتنێکی سیاسیمان لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی بەبێ دەستوەردانی دەرەکی لە هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران بەدەستهێناوە.

سکرتێری گشتی عەسائیب ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای هەبوونی پاڵپشتی دارایی باشی عێراق، لەبەردەم شەڕێکی ئابووریداین و ئەگەر پشتیوانی گەل نەبێت، حکومەت سەرناکەوێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *