ڕژێمی زایۆنی بۆ سیخوڕیکردن بەسەر ئێران و سوریا مانگە دەستکردێکی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

هه‌ینی 30 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 23:17
https://kurdish.iswnews.com/?p=21145

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕژێمی زایۆنی مانگە دەستکردێکی بە ناوی “ئیرۆس سی-٣” (EROS-C3) بۆ سیخوڕیکردن بەسەر ئێران و سوریادا ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئەلقدس ئەلعەرەبی، هەڵدانی مانگی دەستکردی “ئیرۆس سی-٣” لە بنکەی هێزی ئاسمانی ڤاندنبێرگ لە کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە.

کەناڵی عیبری “i24news” ڕایگەیاند کە ئامانج لەم مانگە دەستکردە نوێیە ئامادەکردنی وێنەیە بۆ کۆمپانیای “Imagist International”ی ئیسرائیلی.

ئەم کەناڵە بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکە وێنە و خزمەتگوزاری مانگی دەستکرد پێشکەش دەکات و بە گشتی وێنەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران یان زیانەکانی ئەو شوێنانە بڵاودەکاتەوە کە لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە لە سوریا کراوەتە ئامانج.

به پێی ئەم ڕاپۆرته، ئەم مانگە دەستکردە کە زۆر پێشکەوتووە لەلایەن پیشەسازی ئاسمانی ئیسرائیلەوە بەرهەم هێنراوە و بۆ چاودێری بەکاردەهێنرێت کە وێنەی بە کوالیتی بەرز دابین دەکات.

هەروەها کەناڵەکە ڕایگەیاندووە کە ئەم مانگە دەستکردە بەشێکە لە پڕۆژەی مانگە دەستکردە سیخوڕییەکانی ئیسرائیل.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم مانگە دەستکردە بەر لە گواستنەوەی بۆ ئەمریکا، تاقیکردنەوەی کۆتایی لە پیشەسازی فڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ کراوە.

ئەم مانگە دەستکردە بە “فالکۆن ٩”ی کۆمپانیای “سپەیس ئێکس” کە خاوەنەکەی ئیلۆن ماسکە، ئاراستەی بۆشایی ئاسمان کراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *