فەرماندەی حەشدی شەعبی ئازاد کرا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: دوای پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە نوێنەرانی دەزگاکانی دادوەری و ئەمنی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی قاسم موسلیح، فەرماندەی پلە باڵای حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنباری عێراق، بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست دادگا بڕیار بە بێ تاوانی و ئازاد کردنی ناوبراو دا.

قاسم موسلح لە ٢٦ی مانگی رابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی عێراق و ئەمریکا، بە تۆمەتی تێوەگلان لە هێرشەکانی دژ بە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و کوشتنی خۆپیشاندەران دەستگیر کرا بوو.
موسلیح بە یەکێک لە نەیارە سەر سەختەکانی ئەمەریکا و دوژمنی ژمارە یەکی داعش لە عێراق دادەنرێت. نابراو تا ئێستا چەندین جار ڕێگری لە هاتنی نایاسایی کاروانە سەربازییەکانی ئەمریکا لە خاکی سوریا بۆ ناو عێراق کردووە.
لێدوانەکان