هاوڕەگەزبازێک بوو بە سەرۆکی کنێستی ئیسرائیل!

پێنجشەممە 29 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 15:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=21089

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ حکومەتی توندڕەوی ڕژێمی زایۆنیستی بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاهۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کنێست سوێندی یاسایی دەخوات و ئەمیر ئۆحاناش وەک سەرۆکی کنێست هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ کابینەی ٣٧ی ڕژێمی زایۆنیستی پێکدەهێنرێت و ناتانیاهۆ بۆ جاری شەشەم وەک سەرۆک وەزیرانی داگیرکەران دەستبەکار دەبێت.

کابینەی نوێی ئەم رژێمە، توندڕەوترین و گەندەڵترین کابینەی ڕاستڕەوی مێژووی رژێمی زایۆنیستیە، کە ئەندامانی بە تیرۆر، گەندەڵی، ساختەکاری و خیانەت تۆمەتبارن.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی رابردوو ئەمیر ئۆحانا وەک سەرۆکی نوێی کنێست هەڵبژێردرا.

ئۆحانا، ئەندامی پارتی لیکود و پیاوێکی هاوڕەگەزبازە کە وێنەکەی لەگەڵ هاوسەرە هاوڕەگەزبازەکەیدا بڵاوکراوەتەوە، ئۆحانا دوای دەستلەکارکێشانەوەی یاریۆ لڤین لە پارتی لیکود وەک سەرۆکی نوێی کنێست هەڵبژێردرا.

ناوبراو بە ڕەچەڵەک مەغریبیە و پێشتر لەلایەن ناتانیاهۆوە بۆ وەرگرتنی پۆستی دادوەری هەڵبژێردرابوو.

ئۆحانا پشتگیری لە هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازان دەکات و بە ئاشکرا دان بەوەدا دەنێت کە هاوڕەگەزبازە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *