مانۆڕی هاوبەشی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە غەززە + ڤیدیۆ

پێنجشەممە 29 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 14:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=21073

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین بەڕێوەچوونی مانۆڕی “الرکن الشدید ٣”ی لە غەززە ڕاگەیاند.

ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە ٢٨ی کانونی یەکەم، بەڕێوەچوونی مانۆڕی “الرکان الشدید ٣”ی لە نزیک سیاجەکەی ئەمنی لە باکووری کەرتی غەززە بە بەشداریی یەکەکانی تایبەتی گروپەکانی خۆڕاگری راگەیاند.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە:
ئەم مانۆڕە سەربازییە بەمەبەستی دیاریکردنی خێرایی وەڵامدانەوەی هێزەکانی خۆڕاگری بەرامبەر ڕووداوە کتوپڕەکان و تاقیکردنەوەی ئامادەیی هێزەکان بەمەبەستی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی دوژمن ئەنجامدراوە. هەروەها لەم مانۆڕەدا سیناریۆی تاکتیکی جۆراوجۆر، بەتایبەتی هێرش بۆ پشت هێڵەکانی دوژمن و بەدیل گرتنی سەربازانی زایۆنی تاقی کراوەتەوە. ئەم مانۆڕە دەرئەنجامی خولی مەشقی پێشکەوتووی هاوبەشی هێزە تایبەتەکانی گروپەکانی خۆڕاگرییە.

بە پێی ڕاگەیاندنی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین، ئەم مانۆڕە ئاماژە بە بڕوای خۆڕاگری دەکات لە پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن و وەستانەوە لە بەرامبەر هەموو ئەو تەحەددایانەی کە پیرۆزییەکان و پرسی فەلەستین دەخەنە مەترسییەوە.

شایانی باسە کە مانۆڕی “الرکان الشدید١” لە ٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ و مانۆڕی “الرکان الشدید ٢” لە ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ بە ئامادەبوونی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە کەرتی غەززە ئەنجام دراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *