زیادبوونی ژمارەی خۆکوشتنەکان لە سوپای ئیسرائیل

دووشەممە 26 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 11:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=20993

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەدیعوت ئەحرۆنۆت لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢دا ١٤ سەرباز خۆیان کوشتووە، کە زۆرترین ژمارەیە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا.

ڕۆژنامەی زایۆنی یەدیعوت ئەحرۆنۆت نووسیویەتی: ژمارەی خۆکوشتن لە ناو سوپای ئیسرائیل بە شێوەی مەترسیدار زیادی کردووە.

ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها ڕایگەیاندووە: لە ساڵی ٢٠٢٢دا ١٤ سەرباز کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە زۆرترین ژمارەیە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا.

پێشتریش دەسەڵاتداران و میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی باسیان لە زیادبوونی مەترسیداری خۆکوژی لە نێوان هێزە سەربازییەکانی ئەم ڕژیمە و چەندین حاڵەتی دەستدرێژی فەرماندە و سەربازە پیاوەکان بۆ سەربازە ژنەکان لە پێکهاتە سەربازییەکانی ئەم ڕژیمە کردبووەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *