پێشهاتەکانی سووریا، ٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢

شەممە 24 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 23:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=20954

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگای ئۆتۆمبێلێکی سوپای سوریا لە باشووری شاری ئەنخل لە پارێزگای دەرعا، سەربازێکی سووری گیانی لەدەست دا و چەند سەربازێکی دیکەش بریندار بوون.

١- حەلەب:
– لە ٢٠ی کانونی یەکەم، سوپای تورکیا بە هێرشێکی تۆپخانەیی گوندی جەیشان لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ کردە ئامانج.
– لە ٢٠ی کانونی یەکەم، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا ماڵێکیان لە گەڕەکی “خۆلۆ” لە شاری ئەلباب لە پارێزگای حەلەب کردە ئامانج. چەند خولەکێک دوای ئەو ڕووداوە، دەرکەوت کە یەکێک لە فەرماندەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش بە ناوی بەساع ئەحمەد ئەلسەوادی ناسراو بە ئەبو یاسر ئەلیەمانی لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا کراوەتە ئامانج و بە سەختی بریندار بووە.
– لە ٢٢ی کانونی یەکەم، بنکەی سەربازی تورکیا لە ناوچەی دابق کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکی هێزە کوردییەکان. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر وردەکارییەکانی ئەم هێرشە بڵاو نەکراوەتەوە.

٢- ئیدلب:
– لە ٢٢ی کانونی یەکەم، پێگەکانی چەکدارەکان لە ناوچەکانی ئەلبارە و کەنسەفرە لە باشووری ئیدلب، کرانە ئامانجی هێرشی تۆپخانەکانی سوپای سوریا.
– هێزە چەکدارەکانی تەحریر شام ڤیدیۆی هێرشێکیان بۆ سەر پێگەکانی سوپای سوریا لە میحوەری مەعارە و ئەلبریج لە باشووری ئیدلب بڵاوکردەوە.

٣- دەرعا:
لە ٢٢ی کانونی یەکەم، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگای ئۆتۆمبێلی سوپای سوریا لە باشووری شاری ئەنخل، سەربازێکی سووری گیانی لەدەست دا و چەند سەربازێکی دیکەش بریندار بوون.

٤- دێرەزوور:
– لە ٢٠ی کانونی یەکەم، یەکێک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە لە نزیک شاری ئەلشەحیل بریندار بوو.
– لە ٢١ی کانونی یەکەم بەهۆی تەقینەوەی مین لە نزیک شاری ئەلبوکەمال، چەند ئەندامێکی سوپای سوریا کوژرا و برینداربوون.

٥- ڕەققە:
لە ٢١ی کانونی یەکەمدا چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بە هێرشی تۆپخانەیی ڕێگای M4 و دەوروبەری عەین عیسایان کردە ئامانج.

٦- حەسەکە:
– لە ٢١ی کانونی یەکەم، چەکدارانی سەر بە تورکیا، پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە نزیک شاری تەل تەمر کردە ئامانج.
– لە ٢٠ی کانونی یەکەم، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و وەهاب هەڵەبجەیی، بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆری سلێمانی لە سەردانێکدا بۆ پارێزگای حەسەکە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆبوونەوە.

٧- لە ٢٠ی کانونی یەکەم، بارەگای تیرۆریستانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (CENTCOM) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا سێ ئۆپەراسیۆنی هێلیبۆرنی ئەنجامدراوە و شەش ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعش لەوانە فەرماندەیەکی مەیدانی ئەم گرووپەی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەسبەسەر کردووە.

٨- لە ٢٣ی کانونی یەکەم، ناوەندی ئاشتەوایی ڕوسیا لە سوریا ڕایگەیاند: چەکداران ٣ جار ئاگربەستیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێل کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *